وتەی ناوداران

(2006/5/6 - 01:31) -
نووسینی پشکۆ
دیاری نه‌کراو

زۆر زانای ناسراو هه‌ن که‌ وتای نه‌سته‌ق و به‌سوودیان فه‌رمووه‌، وه‌ک له‌ کورده‌واری پێی ده‌ڵێن په‌ندی پێشینان، که‌ هه‌ندێک له‌م په‌نده‌ پێشینانه‌ پێویسته‌ به‌ ئاوی زێر بنوسرێت و هه‌ڵبواسرێت به‌هه‌ر حاڵ... خۆشه‌ویستیش بوه‌ته‌ بابه‌تێک که‌وا زانا باناوبانگه‌کان یاخود زمانه‌وانه‌کان و ره‌وانبێژه‌کان قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌پکێک وته‌ی زانایانه‌ ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی:

ئافڵاتون ده‌ڵێ: "مرۆڤ ده‌بێته‌ شاعیر ئه‌گه‌ر توشی خۆشه‌ویستی بێت"

لابدۆیێر ده‌ڵێ: "له‌ هاورێیه‌تی دا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌بینین که‌ ده‌شێ هاورێکانمان ئازار بده‌ن، له‌ خۆشه‌ویستیشدا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌بینین که‌ ئێمه‌ ئازار ده‌ده‌ن"

ئابیک بۆنار ده‌ڵێ: "مرۆڤ له‌ خۆشه‌ویستی دا پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ باوه‌ری پێ بکرێت، له‌ هاورێیه‌تیشدا پێویستی به‌وه‌یه‌ لێی تێ بگه‌ی"

جان پۆڵ رێچسته‌ر ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی له‌ نه‌رم و نییانی ئافره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه‌، له‌ هی پیاو زیاد ده‌کات"

مادام دۆستایل ده‌ڵێ: "ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی که‌ ته‌نها به‌شێکه‌ له‌ ژیانی پیاو، ته‌واوی مێژووی ئافره‌ته‌"

لارۆ شڤۆکۆ ده‌ڵێ: "ئاشقان بۆیه‌ له‌ یه‌کتر بێزار نابن، چونکه‌ به‌رده‌وام باسی خۆیان ده‌که‌ن"

دیمس ده‌ڵێ: "دروشمی ئافره‌تان (هه‌موو شتێک بۆ خۆشه‌ویستی و له‌ خۆشه‌ویستی دایه‌)"

لابروێر ده‌ڵێ: "ئافره‌ت له‌ خۆشه‌ویتی و له‌ هاورێیه‌تیدا له‌ پیاو باشتره‌!"

شوبن هاور ده‌ڵێ: "ئافره‌ت له‌ خۆشه‌ویستیدا ئه‌ژیت، پیاو به‌ خۆشه‌ویستی ئه‌ژیت"

رۆلان ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی هونه‌رێکه‌ ژن ده‌یزانێت و پیاو فێری ده‌بێت"

ابن سلامه‌ ده‌ڵێ: "ئافره‌تی ئاشق ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسمان نابینێت، به‌ڵام له‌ چاوی خۆشه‌ویسته‌که‌یدا ئه‌یبینێت"

کامبڵ ده‌ڵێ: "ئافره‌ت ته‌نها یه‌ک که‌سی خۆشده‌وێت ئه‌ویش خۆیه‌تی"

لابروێر ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی زۆران بازێیه‌ ئافره‌ت سه‌رکه‌وتووانه‌ لێی ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر ویستی"

مارک توین ده‌ڵێ: "له‌ ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 90 ساڵیم پرسی که‌ی ئافره‌ت له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ستێت، وتی له‌ یه‌کێکی بپرسه‌ له‌ من به‌ ته‌مه‌نتر بێت!"

فیکتۆر هۆگۆ ده‌ڵێ: "ژیان گوڵه‌ خۆشه‌ویستی شیله‌که‌یه‌تی"

هێمنی شاعیر ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى"

کۆمینته‌کان {2}
کۆمینت


وێبڵاگەکەت سەرکەوتوە

(2006/5/12 - 21:39)
دانانی نه‌ناسراو

سڵاو
بۆ ئەو پەندە بەنرخانە ئەمادەت کردوە زۆر سپاس
شتی زۆر لەم بڵاگە بەنرخەت فێر بووم
تکایە بەردەوام بە

دەست خۆشی

(2006/5/14 - 23:07)
دانانی Hawkar

سڵاوم بۆت .. دەست خۆشی بۆ ئەم بڵاگەت ..
گەر لەسەر ئەم شێوەیە بەردەوام بیت ئەوە بڵاگەکەت تام و چیژی تایبەتی وەرئەگرێت ، بە تایبەتی ئەگەر ووتەی زانایان و نوسەران زیاتر دابنێیت و لەسەر یەک ڕێچکە نەبێت و تێکەڵاویش نەبێت مەبەستم ئەوەیە هەر جارە و لەسەر بابەتێک بێت .
سوپاس دووبارە .


دواتر | په‌ڕه‌ی 7 له‌ 8 | ‌پێشوو

توانا دانایە .. داناش زانایە
لاپه‌ڕه‌کان
ده‌سپێک
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان
لینکه‌کان
کلاسیکۆ
وێبچن
کورد. ئای. تی گرووپ
زانست پەروەرانی کورد
کانی گرافیک
ناوه‌ندی کورد
نیگارا
بڵاگە کوردی‌یەکان
دوا بابه‌ته‌کان
ئەمجارەیان وا پێویستی کرد کە بڵێین یاریگا لە دایك بوو!
کلاسیکۆ له‌ دایك بوو ...
کاتژمێر بۆ 60 خوله‌که‌؟
کارت
پەندی کوردی، چیرۆکەکەی [بەشی یەکەم]
وێبڵاگی دۆستان
کورد بڵاگێر
www.kurdblogger.com