به‌خێر بێن بۆ بڵاگه‌که‌م، هیوادارم بتوانم به‌شێک له هه‌ست و بۆچونه‌کانی خۆم لێره‌دا رابگه‌یه‌نم، هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و شتانه‌ی که من سه‌رسام ده‌که‌ن یاخود سه‌ر‌نجم راده‌کێشن بڵاوی بکه‌مه‌وه،
له‌م بابه‌ته‌دا حه‌ز ده‌که‌م چه‌ند دێرێک شعری شاعیره کۆنه‌کانی کورد بنوسم، به‌راستی به‌مانان وه کاتێک من ده‌یان خوێنمه‌وه دڵ خۆش ده‌بم، هیوای سه‌ربه‌رزییان لۆ ده‌خوازم هه‌میشه
"به سازان سازانم سازاند هه‌تا سازانم سازاند سازانیان سازاند"
ئه‌م شعره‌م له په‌رتوکێک به‌ر چاو که‌وت زۆر لام سه‌یر بوو، له ماناکه‌ی نه‌ده‌گه‌یشتم به‌ڵام دارشتنه‌که‌ی جوان بوو لام
مانگی یه‌ک شه‌وه بۆیه زیاد ده‌کاو ئه‌شه‌نێته‌وه
تا جه‌مالی خۆی وه‌ک رووی تۆ برازێنێته‌وه
تا ده‌گا به چوارده‌مین شه‌و تێئه‌گا ناگا به تۆ
جا له داخا ورده ورده که‌م ئه‌کا و ئه‌توێته‌وه
باوه‌ر ناکه‌م هیچ وه‌سفێک له‌وه باشتر هه‌بێت لۆ یاره‌که‌ی ..!
که رۆیشتی به جارێ دڵ و جه‌رگ و هه‌ناوم که‌وت
که چوویه 'تانه' تانه سه‌ر گلێنه‌ی هه‌ردوو چاوم که‌وت
ئه‌ڵێن هاتویته 'کوێت' بلێ قوربانی کوێتی که‌م
که نۆبه‌ت به‌ر سه‌ری نه‌حسی شکاوی بێ کلاوم که‌وت
* * *
موباره‌ک بادی جه‌ژنم لێ مه‌که‌ن که‌ی من ئه‌وه‌م جه‌ژنه
که وه‌سلم بۆ مویه‌سه‌ربێ شه‌ویش بێ ئه‌و شه‌وه‌م جه‌ژنه
که من قامه‌ت خه‌میده‌ی باری هیجرانم له خه‌ودا گێر
سه‌راپای به‌ژنی ئه‌و سه‌روه ببینم ئه‌و خه‌وه‌م جه‌ژنه
کاتێک شێخ مه‌حمود رزگاری بووه له ئه‌ساره‌تی هیندستان، له شاری تانه‌وه که‌وتوه‌ته رێ و گه‌یستیته شاری کوێت، به‌م هۆیه‌وه 'حه‌مید'ی شاعیر (ئه‌حمه‌د به‌گی فه‌تاح به‌گی ساحێب قران) ئه‌م شعره‌ی به‌سه‌ردا هه‌لگۆتییه.
له کۆتای ئه‌م پۆسته‌دا حه‌زده‌که‌م سوپاسی ئه‌و که‌سانه بکه‌م که بۆ ساتێک دڵیان خۆشکردیمه و رۆژێک له رۆژان له‌گه‌ڵیان دوایمه، سوپار بۆ سه‌یرکه‌رانی وێبڵاگه‌که‌م.
