دوای بەردەوام بوونی کلاسیکۆ کە یەکەم هەنگاوی پەرەپێدانی بلاگی ڕیال فۆر ئێفەر بوو بۆ 13 ڕۆژ، ئەوە لەم ڕۆوە هەنگاوی دووەمی پەرەپێدانی ڕیال فۆر ئێفەر ئەخەینە ڕوو ئەویش بە گواستنەوەی سێرفەرەکەمان بۆ یاریگا [www.yariga.com] ئێمە دڵخۆش دەبین کەوا سەردانی یاریگا بکەیت و ئاشنا بیت بە نوێترین هەواڵ، هیچ کاتێك لە یادی مەکە یاریگا ڕۆژانە زیاتر لە 20 هەواڵی نوێ بڵاو دەکاتەوە.
ئەمەش ڕووکار‌ی یاریگا:
دوێنی شه‌و من و کاك بیلال ده‌ستمان به هه‌واڵ نووسین کرد بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر ماڵپه‌ره نوێکه‌مان کلاسیکۆ
شایه‌نی باسه ئه‌م ماڵپه‌ڕه پێشتر بابه‌ته‌کانی بڵاو ده‌کردوه له‌سه‌ر بلاگێك له سێرفه‌ری کورد بلۆگێر، به‌ڵام ئێستا له شێوازی بلۆگایهتی لایداوه وه‌ك ماڵپه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ کار ده‌کات.
ئه‌م مه‌ڵپه‌ڕه به سکریپتی وۆردپرێس درووست کراوه، خۆشم رووکارهکهم کرده کوردی، هیوادارم سودمه‌ند بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
تائێستا من و کاك بیلال هه‌واڵه‌کان ئه‌نووسین وه هه‌رکه‌سێکیش ئاره‌زوومه‌ند بێت ئه‌توانێت به دڵخۆشییه‌وه.
دوێنێ شەو کاتێکی زۆرم هەبوو و هیچ ئیشێکیشم بۆ پەیدا نەبوو..! ناچار بووم دەست بدەمە فۆتۆشۆپ و هەندێک کارت(خەم)ی تر بخەمە سەر کارتەکان(خەمەکان)ی ترمەوە،
بێکەس بولبولی بێ دانە خەم خۆر گه‌ڕان به‌دوای خۆشه‌ویستی نازکتر له گوڵ
کرتە لە سەر ناوی کارتەکان بکە بۆ بینینیان .... هیوادارم بە دڵتان بێت.
ناوی ئەم بابەتە جووتە لەگەڵ ناوی کتێبێکی زۆر بەنرخ کە لە ئامادەکردنی بەرێز عومەر شێخەڵڵا دەشتەکی یە.
لێرەدا حەز دەکەم هەرجارەو چەند پەندێکی کوردی بنووسم لەگەڵ چیرۆکەکەشی، مەبەست لە چیرۆکەکەی ئەوەیە کەوا ئەو پەندە چۆن پەیدا بووە، وەک ئامادەکەری پەرتووکەکە ئاماژەی پێداوە لە زۆر شوێنی پەرتووکەکە، هەندێک لە چیرۆکەکان بە ڕاستی روویان داوە بەڵام هەندێکی تریان لە چیرۆکی تر یان حەقایەتی کورت و درێژ وەرگیراون.
لەم بەشەدا:
1. [ئاشەوان لە خەیاڵێک، باراشهێر لە خەیاڵێک.]
چیرۆکەکەی: رۆژێک خێزانێک باراشیان نامینێت، خاوەن ماڵ باراشی دەباتە ئاشی، ئاشەوان خاڵی باراشهێر دەبێت، باراشهێر مشتی خۆی لەوەخۆشکردبوو، ئاشەوان خاڵیتی مزەی ئاشی لێناستینی، ئاشەوان برای دایکیەتی ئاشەوانی خاڵیشی خۆی بۆ مزەیەکی باش خۆش کردبوو، باراشهاڕ خوارزایەتی، چەندی بگێرێتەوە، دەنگی نایێ.
* ئەم پەندە بە دوو مەبەست و بۆ چوونی جودا وازی یەکتر دەگۆترێت.
2. [ئەرێ دایە، داری کەنگر چلۆنە؟ کیژم (کوڕم) وەکی ئەمن دەمدا حینچک، ئەتو دەتکرد قینچک.]
چیرۆکەکەی: ناچاری پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێ بیربکاتەوە، ڕێبازی ژیان و گوزەرانی خۆش بکات، کابرایەکی هەژار هەبوو، ژن بوو مرد، ماڵ بوو چوو، مایەوە خۆی تاکە کچێک، له به‌ر نه‌بوونی ده‌تیان کرد به که‌نگر کردن و هێنانی بۆ شار، به‌هاران نه‌مر و نه‌ژین ده‌رامه‌تیان داده‌نا، کچه‌ی شۆخ و شه‌نگ و نازدار، کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندی شار داخوازی کرد، گواستیانه‌وه، کچه شه‌رمی به نه‌دارایی باوکی بوو، نه‌یهێشت هاتوچۆی بکات. ڕۆژێک له په‌نجه‌ره‌ی ته‌لاره‌که‌یه‌وه، سه‌ری ده‌رهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له چفته چفتی ده‌وروبه‌ر ڕزگار بکات، گۆتی: ئه‌رێ داری که‌نگر چلۆنه؟
باوکی گوتی: وه‌کی ئه‌من ده‌مداحینچک، ئه‌تو ده‌تکرد قینجک.
* ئه‌م په‌نده دوو به‌شه له سه‌ر شێوه‌ی وه‌ڵام و پرسیار گوتراوه، واتاکه‌شی به که‌سێک ده‌ڵێن شه‌رمی به نه‌بوونی خۆی بێ، ڕاستیه‌که‌ش نه‌شێردرێته‌وه، تووشی وه‌ڵامی زه‌ق ببێ.
3. [ئه‌گه‌ر خوا بدا له خه‌ته جۆیه‌کی ده‌دا.]
چیرۆکه‌که‌ی: له کوێره گوندێکی ئه‌م کورده‌وارییه، پیاوێک هه‌بوو، ئه‌وه‌ی کار و پیشه‌بوو نه‌ی ده‌کرد، ڕۆژێک له دیوه‌خانێ یه‌کێک لێی ده‌پرسی: تۆ له‌وێ ده‌چیه وێ، بۆ کارێک ناکه‌یت؟ پیاوه‌که دێته وه‌ڵام: نیتم چیبکه‌م، خه‌ڵکی ئاوایی کۆمه‌کی ده‌که‌ن، که‌رسته‌ی جۆتی بۆ ساز ده‌ده‌ن ده‌ینێرنه به‌یار کێلانێ، لاته جۆتێک ده‌کات، گاسن له کوومه زێرێک گیر ده‌بێت، به‌لاپووته‌که‌ی ده‌ستی چوار ده‌وری ده‌داته‌وه، له ناو جۆرکی که‌ران ده‌کات، ده‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌وه، خه‌ڵکی ده‌رو دراوسێ لێی ده‌ۆرسن: ها ئه‌وه‌شت ته‌واو نه‌کرد! پیاوه‌که ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خوا بدات له خه‌ته جۆته‌کی ده‌دا.
* ئه‌م په‌نده به که‌سێک ده‌ڵێن، به ئاسانی، له هه‌وه‌نته، لهختو خۆڕایی، تووشی خێرێکی باش ببێت.
4. [ئه‌من ده‌که‌ی شینێ ئه‌و که‌شکه‌ک.] یان [گریان لۆ هه‌ریسه‌یه، لۆ ئیمام حوسێنی نی یه.]
چیرۆکه‌که‌ی: خێفرۆشیکی قه‌راجی دێته که‌ندیناوه‌ی، یه‌ک له کێخواکانی سیانه‌تی مردبوو، خه‌ڵکی گونده‌که لێکڕا ده‌گریان، ئه‌ویش ده‌تی به گریان کرد، یه‌کی مهفتووق لێی پرسی ئه‌وه‌ی مردووه ده‌ناسی؟ گۆتی: ناوه‌ڵڵا، گۆتی: ئه‌دی ئه‌و گریان و ڕۆ ڕۆیهت له‌چی؟ خێفرۆش گۆتی: ئه‌من ده‌که‌ی شینێ ئه‌و که‌شکه‌ک.
* ئه‌م په‌نده به که‌سێک ده‌گۆترێت له خۆڕایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌ریتی باو ببه‌زێنێ.
تا به‌شی دووه‌م به‌دووعا.....
'مه‌مله‌که‌تی ده‌ریا' 'هه‌رگیز' 'ئه‌شقی تۆ' 'بێ وه‌فا'
'ووشه‌ی خۆشه‌ویستی' 'دڵی من' 'ده‌ریای خۆشه‌ویستی'
کلیک له سه‌ر ناوی کارته‌کان بکه بۆ بینینیان، هیوادارم به دڵتان بێت.
شعری کارته‌کان به خۆم نووسیتم ته‌نها "ئه‌شقی تۆ" نه‌بێت.
زۆر زانای ناسراو هه‌ن که وتای نه‌سته‌ق و به‌سوودیان فه‌رمووه، وه‌ک له کورده‌واری پێی ده‌ڵێن په‌ندی پێشینان، که هه‌ندێک له‌م په‌نده پێشینانه پێویسته به ئاوی زێر بنوسرێت و هه‌ڵبواسرێت به‌هه‌ر حاڵ... خۆشه‌ویستیش بوه‌ته بابه‌تێک که‌وا زانا باناوبانگهکان یاخود زمانه‌وانه‌کان و رهوانبێژهکان قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌پکێک وته‌ی زانایانه ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی:
ئافڵاتون ده‌ڵێ: "مرۆڤ ده‌بێته شاعیر ئه‌گه‌ر توشی خۆشه‌ویستی بێت"
لابدۆیێر ده‌ڵێ: "له هاورێیه‌تی دا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بینین که ده‌شێ هاورێکانمان ئازار بده‌ن، له خۆشه‌ویستیشدا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بینین که ئێمه ئازار ده‌ده‌ن"
ئابیک بۆنار ده‌ڵێ: "مرۆڤ له خۆشه‌ویستی دا پێویستی به‌وه‌یه که باوه‌ری پێ بکرێت، له هاورێیه‌تیشدا پێویستی به‌وه‌یه لێی تێ بگه‌ی"
جان پۆڵ رێچسته‌ر ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی له نه‌رم و نییانی ئافره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه، له هی پیاو زیاد ده‌کات"
مادام دۆستایل ده‌ڵێ: "ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی که ته‌نها به‌شێکه له ژیانی پیاو، ته‌واوی مێژووی ئافره‌ته"
لارۆ شڤۆکۆ ده‌ڵێ: "ئاشقان بۆیه له یه‌کتر بێزار نابن، چونکه به‌رده‌وام باسی خۆیان ده‌که‌ن"
دیمس ده‌ڵێ: "دروشمی ئافره‌تان (هه‌موو شتێک بۆ خۆشه‌ویستی و له خۆشه‌ویستی دایه)"
لابروێر ده‌ڵێ: "ئافره‌ت له خۆشه‌ویتی و له هاورێیه‌تیدا له پیاو باشتره!"
شوبن هاور ده‌ڵێ: "ئافره‌ت له خۆشه‌ویستیدا ئه‌ژیت، پیاو به خۆشه‌ویستی ئه‌ژیت"
رۆلان ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی هونه‌رێکه ژن ده‌یزانێت و پیاو فێری ده‌بێت"
ابن سلامه ده‌ڵێ: "ئافره‌تی ئاشق ئه‌ستێره له ئاسمان نابینێت، به‌ڵام له چاوی خۆشه‌ویسته‌که‌یدا ئه‌یبینێت"
کامبڵ ده‌ڵێ: "ئافره‌ت ته‌نها یه‌ک که‌سی خۆشده‌وێت ئه‌ویش خۆیه‌تی"
لابروێر ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی زۆران بازێیه ئافره‌ت سه‌رکه‌وتووانه لێی ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر ویستی"
مارک توین ده‌ڵێ: "له ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 90 ساڵیم پرسی که‌ی ئافره‌ت له خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ستێت، وتی له یه‌کێکی بپرسه له من به ته‌مه‌نتر بێت!"
فیکتۆر هۆگۆ ده‌ڵێ: "ژیان گوڵه خۆشه‌ویستی شیله‌که‌یه‌تی"
هێمنی شاعیر ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى"
به‌خێر بێن بۆ بڵاگه‌که‌م، هیوادارم بتوانم به‌شێک له هه‌ست و بۆچونه‌کانی خۆم لێره‌دا رابگه‌یه‌نم، هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و شتانه‌ی که من سه‌رسام ده‌که‌ن یاخود سه‌رنجم راده‌کێشن بڵاوی بکه‌مه‌وه،
له‌م بابه‌ته‌دا حه‌ز ده‌که‌م چه‌ند دێرێک شعری شاعیره کۆنه‌کانی کورد بنوسم، به‌راستی به‌مانان وه کاتێک من ده‌یان خوێنمه‌وه دڵ خۆش ده‌بم، هیوای سه‌ربه‌رزییان لۆ ده‌خوازم هه‌میشه
"به سازان سازانم سازاند هه‌تا سازانم سازاند سازانیان سازاند"
ئه‌م شعرهم له په‌رتوکێک به‌ر چاو که‌وت زۆر لام سه‌یر بوو، له ماناکه‌ی نه‌ده‌گه‌یشتم به‌ڵام دارشتنه‌که‌ی جوان بوو لام
مانگی یه‌ک شه‌وه بۆیه زیاد ده‌کاو ئهشهنێتهوه
تا جه‌مالی خۆی وه‌ک رووی تۆ برازێنێتهوه
تا ده‌گا به چوارده‌مین شه‌و تێئه‌گا ناگا به تۆ
جا له داخا ورده ورده که‌م ئه‌کا و ئه‌توێته‌وه
باوه‌ر ناکه‌م هیچ وه‌سفێک له‌وه باشتر هه‌بێت لۆ یاره‌که‌ی ..!
که رۆیشتی به جارێ دڵ و جه‌رگ و هه‌ناوم که‌وت
که چوویه 'تانه' تانه سه‌ر گلێنه‌ی هه‌ردوو چاوم که‌وت
ئه‌ڵێن هاتویته 'کوێت' بلێ قوربانی کوێتی که‌م
که نۆبه‌ت به‌ر سه‌ری نه‌حسی شکاوی بێ کلاوم که‌وت
* * *
موباره‌ک بادی جه‌ژنم لێ مه‌که‌ن که‌ی من ئه‌وه‌م جه‌ژنه
که وهسلم بۆ مویهسهربێ شه‌ویش بێ ئه‌و شه‌وه‌م جه‌ژنه
که من قامه‌ت خهمیدهی باری هیجرانم له خه‌ودا گێر
سه‌راپای به‌ژنی ئه‌و سه‌روه ببینم ئه‌و خه‌وه‌م جه‌ژنه
کاتێک شێخ مه‌حمود رزگاری بووه له ئه‌ساره‌تی هیندستان، له شاری تانه‌وه که‌وتوه‌ته رێ و گهیستیته شاری کوێت، به‌م هۆیه‌وه 'حه‌مید'ی شاعیر (ئه‌حمه‌د به‌گی فه‌تاح به‌گی ساحێب قران) ئه‌م شعره‌ی به‌سه‌ردا ههلگۆتییه.
له کۆتای ئه‌م پۆسته‌دا حه‌زده‌که‌م سوپاسی ئه‌و که‌سانه بکه‌م که بۆ ساتێک دڵیان خۆشکردیمه و رۆژێک له رۆژان له‌گه‌ڵیان دوایمه، سوپار بۆ سه‌یرکه‌رانی وێبڵاگه‌که‌م.
